ئاریان حمید – ئەوەندەی دەریایە
هۆنراوەی: عەبدوڵا گۆران
ئاواز: سلام عبدالله
ئەوەندەی دەریایەك پڕە دڵەکەم
ئەڵێی هێلانەیە بۆ خەفەت و خەم
هەوارگەم دوور وڵات دەشتە و بیابان
دڵەکەم بەدبەختە و حاڵم پەرێشان
ئەم ئێش و ئازارەم تاکەی ئەمێنێ
لەدەستما وەك سونگی قەلەم ئەنوێنێ
سنگیشم لەت لەت بێ وهەڵکێشم لە خوێن
بۆ سولتان و شاهان نابم سەر نەوێن
ئاخۆ کەی سەردەمی ئازادی ئەگات
ئەم گەلە کەی دەستی ئەگاتە ئاوات؟
ئاخ خۆزگەم ئەم زامەم ئەدی سارێژ بێ
پێش ئەوەی بمرم و گۆڕم بێ بە جێ