Osman Abdulla – Aw satai jwani

عوسمان عەبدوڵا – ئەو ساتەی جوانی

ئاواز: عوسمان محەمەد
تێکست: محەمەد ئەسعەد
میوزیك: هێمن حسین

‫ئەو ساتەی جوانی بەش بەش کراوە
زیاتر لە نیوەی بە تۆ دراوە
بۆیە لە شێوەت گیانە نابینم
ڤینۆس وەك تۆ بوو ئەویش نەماوە

ئەخوازم ساتیك کەوا بتبینم
پێش ئەوەی دەرچێت گیانی شیرینم
پێش ئەوەی گیانە کۆتا بێت ژینم
تۆیە گیانەکەم تۆی لانەی رازم
هاوبەشی ژیان و هەڵگری نازم

ئەو دڵەی ئێستا نوقمی خوێناوە
پەپولەی هۆشی لەلا نەماوە
ئەوندە دەردی دووری کێشاوە
ئا لەمە زیاتر تینی نەماوە

Print Friendly, PDF & Email