قادر دیلان – کەی تۆم دیوە کەی ئەتناسم
ئەم هۆنراوەیە لە دیوانی بەهشت و یادگاری گۆراندا بە ناوی ( هەڵبەستی ڕەنجاو) ەویە.
هۆنراوی: گۆران
ئاواز: قادر دیلان
کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟
دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ هەی؟ هەی؟ هەی؟
وەك سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسە
ئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە!
بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کە
بەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمن شێلم کە!.
گوێم پڕ بووە لە ئەفسانە ی دڵداری
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!