Ibrahim Xayat – Lazher Asmani Shena

Ibrahim xayat

ئیبراهیم خەیات – لە ژێر ئاسمانی شینا

هۆنراوەی: گۆران

لە ژێر ئاسمانی شینا
لە پاڵ لووتەکەی بەفرینا
کوردستان گەڕام
دۆڵاو دۆل پێوام

نە لەشار و نە لەدێ ، نەمدی کەس
وەک تۆ جوان بێ! تۆیت و بەس

کچە کوردێك دڵ پێی شاد بێ
وەک فریشتە و پەریزاد بێ!

نە باریکی، نە گۆشتن
نە کچۆڵەی نە شاژن
نە زۆر چاوڕەش نە ئێجگار گەش
بەڵام نیگای شیرین نەمدی کەس
وەك تۆ بەتین ، تۆیت و بەس!

لێت بێ بزەی مانگە شەوی!
بەژن ڕێك و ڕەوتی کەوی

لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە
عەشقێک لە دڵ چەسپیوە!
ساتێ دوور بی لێم،
گڕ بەر ئەبێ تێم!
کە دەست لە یەخەت گیر نابێ!
لە لای کەس،دڵ ژیر نابێ
تۆیت و بەس

پەنای هیوا و خوبینینم
ئاواتی گیانی شیرینم
ئەوسا کە تۆم نەدیبوو
ژینم تاڵی و ترشی بوو !
بەبێ شادی و ئارام
بەبێ هیوا و ناکام
ئەژیام ژینی سەرسەری
نەمبوو کەس
تۆ ڕابەری ، تۆیت و بەس

 

Print Friendly, PDF & Email