Qadr Dilan – Freshta

qader Dilan

فریشتە – قادر دیلان

فریشتە
ووتنی: قادر دیلان

شیعری:کامەران موکری

ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو, ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا, دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە یا من نـەمدیوە ھەر
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر

لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لا ملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریـشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە
من ھەر ئەوەندەم لەدەست دێ
کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ,
پێشکەشی کەم یەک ھەناسە
پڕ لە پەرستن, لە تاسە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.