Zakaria – Kurdistan

زەکەریا عەبدوڵا

زەکەریا – کوردستان

هۆنراوەی: ئیسماعیل خوڕماڵی و ئەدیب چەڵکی
ئاواز: زەکەریا عەبدوڵا
میوزیك: شاپوور باستەنسیەر
ساڵ: ٢٠٠٣

گوێت بنێ بە کێل و قەبری شەهیدەوە هاوار ئەکا
گوێت بنێ بە دۆڵ و سینەی چیاتەوە هاوار ئەکا
هەر هەموومان لە سەنگەری پێشەوەداین ئەی کوردستان
لەرێی تۆ دا هەر لە ڕیزی پێشەوەداین ئەی کوردستان
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەکسانە بەمەرگی ئێمە

کوردستان کوردستان

چۆن دەنەوێی کە بابان و بادینانت لەگەڵتایە
دار و بەردی گەرمیان و هەولێرەکەت لەگەڵتایە
چۆن دەنەوێی کە عەفرین و مەهابادت لەگەڵتایە
خەڵك و هۆزی لای قامیشلی و ماردینەکەت لەگەڵتایە

کوردستان کوردستان

سوێند بە نەورۆز بە راپەرین سوێند بەمێژووی سەدان ساڵە
بە رووباری کۆچ و خوێنا بە ئازادی سەدان ساڵە
لەیاد ناچی ئەی کوردستان هەمیشە تۆ لەدڵمانای
وەك هەناسە لە گەرودایە هەمیشە تۆ لە بونمانای
خەم نەتگرێ لێ ناگەڕێین ئەم بەهارەت بسوتێنن
جارێکیتر دڵی سەدان دایکی شەهید ببرژێنن

کوردستان

هزر نەکەی دێ لێ مینی هەر دێ خەونا پێڤە بینی
سەرێ گارەی هەر ئاڤاکە توو وارێ م ناچەرینی
چ ئەسکەندەر چ زەینەفون بەری تە ل وێرێ هەبوون
وەلاتێ مە لێ بوون ئاگرن تەڤدا ڕەڤین و چوون
هەر چێکە بۆمە پیلانا دێ ئاگەهدار کەم شڤانا
ڕێڤاس گاز دکەت ئەزو توو پێکڤە ناچین چ دیوانا

سەر هەڵبڕە وا رەشەبای خەنجەری کورد دونیای تەنی
ڕۆڵەکانت هەر وەک هەڵۆ وا سنوری دونیای تەنی
ئیتر بڵێ ئەی کوردستان دەستێوەردان چۆن زات ئەکا
دەم و لێوی پێکەنین و ژیانی تۆ قوفڵ بکا
ژیانی تۆ ئازادی تۆ یەکسانە بەمەرگی ئێمە

 

Print Friendly, PDF & Email