Tepi Moseqai Slemani – Barana u Barana

tepi moseqai slemani

تیپی مۆسیقای سلیمانی – بارانە و بارانە

 

بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانەی کویستان
بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانەی کویستان
لەسەر باڵاکەی بەرزت ئەی با بمکەن تێرە باران
لەسەر باڵاکەی بەرزت ئەی با بمکەن تێرە باران
بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانی تازە
ئەگەر یار مەیلی لێ بێت، بۆم دێتە ناو دەروازە
ئەی بۆم دێتە ناو دەروازە

گیانە باران دەبارێ, ئەی هاوار لە نیوە شەودا
گیانە باران دەبارێ, ئەی هاوار لە نیوە شەودا
ئەری دەیدا لە یارم، ئەی هاوار لە شیرین خەودا
ئەی هاوار لە شیرین خەودا
بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانی تازە
ئەگەر یار مەیلی لێ بێت، بۆم دێتە ناو دەروازە
ئەی بۆم دێتە ناو دەروازە

خودا داکەی بارانێك ئەی کزەی شەماڵ بێ لە شەو
خودا داکەی بارانێك ئەی کزەی شەماڵ بێ لە شەو
بیدا لە گۆنای یارم ئەی بەڵكو ڕاپەڕێ لە خەو
ئەی بەڵکو ڕاپەرێ لە خەو
بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانی تازە
ئەگەر یار مەیلی لێ بێت، بۆم دێتە ناو دەروازە
ئەی بۆم دێتە ناو دەروازە

بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانەی تازە
بارانە و بارانە, ئەی هەوای بارانەی تازە
ئەگەر یار مەیلی لێ بێت، بۆم دێتە ناو دەروازە
ئەی بۆم دێتە ناو دەروازە

 

Print Friendly, PDF & Email