بێژەن کامکار – غەمگین و دڵ پەشێوم
غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم
حەیرانی خاڵی لێوم جەرگم سووتاوە وەك قاوە
پایزی سەردی گیان زەردی کردە سەری من
زمستانی فیراقت پێچیدە بە سەری من
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زەریا بووم بۆچی تۆ ڕەحمت نەماوە
لە دەردی بێ دەرمانی کەوتومە سەرگەردانی
بەجوابی لەنتەرانی دول بەر جوابی داوە
لە بۆ هیجری دووری دۆست جەرگ و ڕۆحم نەماوە
چیبکەم لە دووری دۆستم هۆش و فکرم فه وتاوه.