Omar Xamzaye – Ba 3enwani

omar xamzaye

عومەر خەمزەیی – بە عینوانی

جەرگم لەت لەت کەن بە شێران
قۆڵ بەستم کەن بە زنجیران
دەچمە دیدانی دەستگیران
دەچمە دیدانی دەستگیران
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
سورە گوڵەکەی بمرم باخی خانی
پێشکەش بە تۆ دەوەرە باخی خانی

جەرگم لەت لەتی باڵاتە
جەرگم لەت لەتی باڵاتە
خاڵە جوانە سەر گۆناتە
ئەو دڵەی من جوانی بەتەماتە
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
وەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
پێشکەش بە تۆ دەوەرە باخی خانی
پێشکەش بە تۆ بمرم باخی خانی

قوربانت بم خۆنچەی سێویێ
قوربانت بم خۆنچەی سێویێ
ئەگەر تۆ نەکەی بەخێوم
دێمە ماڵتان جوانی قور دەپێوم
دێمە ماڵتان کەژاڵ قور دەپێوم
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
سورە گوڵەکەی بمرم باخی خانی
سورە گوڵەکەی جوانێ باخی خانی

هەڵمگرن دەی دەی بەدەستە
هەڵمگرن دەی دەی بەدەستە
بمبەن بۆ ماڵی سەبریە
شینم بۆ بکەن جوانی کەسم نیە
شینم بۆ بکەن ریحان کەسم نیە
هەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
وەی بە عینوانی دەی دەی جەندە جوانی
پێشکەش بە تۆ بمرم باخی خانی
پێشکەش بە تۆ جوانێ سلیمانی

Print Friendly, PDF & Email