Bijan Kamgar – Kawyar

bijan kamkar

بێژەن کامگار – کەویار

کەویار ئای کەویار ئای چەندە جوانی
وەنەوشەی کوێستان گوڵی بێستانی
کەویار ئای کەویار ژینم لای تۆیە
دوور لەتۆ گیانم هەر کڵپە و کۆیە

جوانێ جوانیت مەشارەوە
سێوی سووری بەدارەوە
شەیدای تۆم من لەپارەوە
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
ئەو چاوانەت چەندە جوانە
کوشتوومی نەختێ بروانە

کەویار ئای کەویار ئارامم نیە
من لەدوور شار یار کوردستانی یە

کەویار ئای کەویار ئای چەندە جوانی
وەنەوشەی کوێستان گوڵی بێستانی
کەویار ئای کەویار ژینم لای تۆیە
دوور لەتۆ گیانم هەر کڵپە و کۆیە

من بای وێڵانی کوێستانم
پوشی بەر بای خەرمانانم
بیماری تۆم، تۆی دەرمانم
جوانێ جوانێ نەشمیلانە
ئەو چاوانەت چەندە جوانە
کوشتوومی نەختێ بروانە

ئێوارەیە ومن دڵ تەنگم
دەچمە چنگی نای و چەنگم
دەردم زۆرە و نایە دەنگم
جوانێ جوانیت مشارەوە
سێوی سووری بەدارەوە
شەیدای تۆم من لە پارەوە

جوانێ جوانیت مەشارەوە
سێوی سووری بەدارەوە
شەیدای تۆم من لەپارەوە
نەشمیل نەشمیل نەشمیلانە
ئەو چاوانەت چەندە جوانە
کوشتوومی نەختێ بروانە

 

Print Friendly, PDF & Email