Burhan Majeed – Shawgarm

borhan majeed

بورهان مەجید – شەوگارم

شەوگارم وەك جاران نیە
نازانم چۆن دەڕاوت دێ
بەڕۆژگاریش لە خەڵوەتام
گوێ هەڵدەخەم بۆ دەنگێ پێت
نە سەرکەیەك نە چرپەیەك
حەیفێ لە لای تۆوە نایەت
دوور بێ لە باڵات ئەم شارە
هەر وەك چۆڵەوانی وایە

کێ ڕاسپێرم هەواڵ بەرێ
بە کۆڕی گەرمی یارانا
گێ دڵ نەوایم باتەوە
لە جێ ئەو عەشقەی جارانا

تێپەڕی و ڕۆی ئەو ڕۆژانە
هەمووی وەکو خەیاڵ وابوو
هەرچی بڕیارو پەیمانە
وەکو خەون و خەیاڵ وابوو
بەدەستی کێ گۆش کربووی
وا هێندە دڵ ئەڕەنجێنیت
ئەڵێ زەمانەی بێ وەفای
هەر ڕۆژەو ڕەنگێن و وێنی

 

Print Friendly, PDF & Email