Kamal Muhammad – Slemani

kemal muhammad

کەمال محەمەد – سلیمانی

تێکستی: ئەحمەد محەمەد

وابەهاری خۆشەویستی جاری جاران سلیمانی
جوانی بەهای لەدەست داوە بمبەنەوە بۆ جارانی

جاران هەتاو کە هەڵئەهات لەسەرچنار چاوی ئەشت
کە هەورێکی دڵ تەنگ ئەهات لەسەر گۆیژە ئەشکی ئەرشت
شاخی ئەزمڕ کە پیر نابێ سەدان نەوەی پیرکردووە
سەدان عەشق و خۆشەویستی لە ناخیدا هەڵگرتووە

من لە پرسەی سەردەمێكام گوڵ نایەتە ناو بەهاری
چڵی وشکی دەم پایزم لەخۆم زیزم بە یەك جاری
ئێستا دڵی ئەم نەوەیە ئەلێی بەردی مەڵکەندیە
دڵ نەوایی و میهرەبانی لە چاوی کەس بوونی نیە

لەساردیما دڵم بەستی چاوم پەڵەی باران ئەدا
میهرەبانی و سێبەرەکەم مەیلی شیوەی جاران ئەکا
هەر تەنیای سێبەرەکەم مەیڵی و شیوەی جاران ئەکات

 

Print Friendly, PDF & Email