Sarbaz Jamal / Tipi Mosiqay Baban – Bti Mrdu

sarbaz jamal

سەرباز جەمال / تیپی مۆسیقای بابان – بتی مردوو

هۆنراوەی: حەسیب قەرەداغی

کە تۆم پەرست وام ئەزانی
خواوەندێکی جوان و زیندویت
ئەی داخ بۆچی من نەمزانی
بتی ووشك و مۆن و مردوویت
گەردوون هەرگیز نەیزانیوە
لەسەر حەرفێ نوقتە دانێ
ئەینا ئەو جووتە چاوانە
هی بت نەیە خوا ئەیزانێ
پەری خانم… میهرەبانم
پەری خانم… میهرەبانم

ئەوەندی من گۆرانیم ووت
هیچ عاشقێ نەی ووتووە
دەروونی خوام هێنایە جۆش
نەمزانی تۆ نەت بیستووە
هەموو شیعر و ناڵە وزارم
بارانێ بوو لە بەرد باری
لە دامێنی بتێکی دا
خەندە نەکەوتە سەر زاری
پەری خانم… میهرەبانم
پەری خانم… میهرەبانم

بڕۆ بت بە بێ گیان و هەست
داری ووشك و بێ سایە بە
لە دەروونی پڕ لە سۆزما
سەرگەردان و بێ مایە بە
منیش هەرچی گۆرانیم ووت
بۆ جوانی بوو جوانی چاووت
وەکو ئاگر بەرببێتە ساڵ و
مانگ و ڕۆژ و ناوت
پەری خانم… میهرەبانم
پەری خانم… میهرەبانم

 

Print Friendly, PDF & Email