Serbaz Jamal – Newroz

Sarbaz Jamal

سەرباز جەمال – نەورۆز

نەورۆز نەورۆزی کوردە، جەژنی گشت دارو بەردە
نیشانەی سەرکەوتنە، ڕۆژی ڕەشی دووژمنە

نەورۆز جەژنی کاوەیە، هی چینی چەوساوەیە
هەرکەس نەرۆزمان بگرێ بە چەك وەڵامی دەدرێ

ڕێ خەبات نەگرینە بەر، دەری نەکەین داگیرکەر
قەت گزنگی سەربەستی لە ئاسۆ نایەتە دەر

هەزاران ساڵ پێش ئێستا ئێمە خاون کاوە بووین
خاوەن داس و چەکۆش و هەژارو چەوساوە بووین

دووژمن ڕەنجی کاوەی برد، ووشك بوو بەهاری کورد
بەڵام هەرچەن چەوساوەین، کاوەین و چکوشی کاوەین

ئەی تێکۆشەرانی کورد، دە ئەی ڕەنجدەرانی کورد
خێرا کەن بە دەست و برد، هەوڵ دەن درشت و وورد

باشۆرشێك بەرپا کەین، گەلی کورد سەرفراز کەین
کوردستانی بەشکراو، ئازاد و ڕزگار بکەین

با ئەسێترەی پڕشنگدار، درووشمی تەنهامان بێ
ڕێبازی سوشیالستی ڕێ ڕاستی خەباتمان بێ

ئەم جارەش بۆ ئەم جەژنە، ئەم بەهارەو نەرۆزە
چەپکێ گوڵاڵە ئەچنیم ئەچمە ئەو کێوە بەرزە

بۆ شەهیدێكی ئەبەم گۆری کە هەردەم سەوزە
ئەڵێم هانێ دیاری کورد لێت بێ جەژنە پیرۆزە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.