Sarbaz Jamal / Tipi Mosiqay Baban – Tawanm Chia

sarbaz jamal

سەرباز جەمال/ تیپی مۆسیقای بابان – تاوانم چیە

هۆنراوەی: تۆفیق نەبەز

تاوانـــــم چیە کە کـــورد زمـــانم
ئادەمیـــــادم لــــە کــــوردستانم
ساڵەهای ساڵە لەسەر ئەم خاکەم
دلێـــری ژیـــــاوم بۆیە بێ باکـــم
هەزاران ساڵە بە کوردی ئەدوێــم
زۆر چەرمەسەری هاتوونەتە ڕێم
کاریان تێم نەکرد هەر ئەبێ بژیم
هەتا هەتایە بەکــوردی بدوێـــــم

لەت لەتم کەن لەسەر خاکی خۆم
هەرگیز پاش گەزنیم لە باوەڕی خۆم
لەملا دەرم کەن لەولا بێ باکــــەم
دووژمن بەزێنــــم دێمەوە خاکـــم
گۆشت و خوێنی من قوربانی گەلە
قوربانی خـــاك و خــۆری دەم کەلە
مەردم و ئەلێم سەربەستیم ئەوێ
لەنـــــاو جیهاندا نــــاوم دەرکەوێ

هەڵــــم فڕێنن ئەمـــلا بــــــۆ ئـــــەولا
من لە خــــاکی خـــۆم نابــــــم تەوەلا
نۆکــەری ناکــــەم ها جــــــەرگم ببڕن
نامــــەوێ هەرگیز وەك مـــــەڕ بمكڕن
دوورم خەنەوە شــــــارەو شار بمبەن
لەناو خاکی خۆم گەرچی نەفیم کەن
دڵنیام کەوا خــــۆم ئەدەم بە کوشت
ئەم خاکە جوانە قەت نادەم لە مشت

لەت لەتم کەن لـــەسەر خاکــی خۆم
هەرگیز پاش گەزنیم لە باوەڕی خۆم
چــــوونکە ستەمە گەلێکــــی گەورە
وەکــــو گەلی کورد بڕوا لـــەم دەورە
ڕۆژێك لــــە ڕۆژان ئەم گەلــە پەستە
خۆێ ڕزگار ئەکا ســـا لــە ژێر دەستە
ئــــــاڵای ئـــازادی بــــەرز ئەکـــاتەوە
هەمــــوو وڵاتمان ڕوون ئەکـــــاتەوە

Print Friendly, PDF & Email