پەیوەند جاف – کۆچ
گۆرانی : کۆچ
ووتنی : پەیوەند جاف
هۆنراوەی : شێرکۆ بێکەس
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٥
کۆچ (Koch)
ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسوتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک ھەیە، بێ خاکم
ئەوەتەی شاخ ھەیە، من تلۆر دەبمەوە و
ئەوەتەی دار ھەیە، لێ ئەدرێم
من لە پێش موساوە، ئاوارەم
پێش مەسیح، من خاچم
پێش قوڕەیش، من زیندەبەچاڵ و
پێش حوسەین، من سەری بڕاوم