Luqman Salim – Qismet

Loqman salim

لوقمان سەلیم – قیسمەت

تێکست: کەنار بێباك
ئاواز: ئەفشین شوکری
میوزیك: علی شەریف زادە & ئەفشین شوکری
ساڵ: ٢٠١٥

لە دوای چەن ساڵ پێکەوە بوون ئەوینێکی پڕ یادگاری
قەدەر وای کرد کە یەکتری جێ بهێڵین بە ناچاری
ئاخر چی بکەم من بێ خەتام کە تۆ نەبووی بە قیسمەتم
مەگەر تەنها خۆم بزانم بە دووریت چەن بێ تاقەتم
مەگەر تەنها خۆم بزانم بە دووریت چەن بێ تاقەتم

لە دڵەوە خۆشم ویستی ئەمویست ببی بەهاوسەرم
ئێستا سەختە کە بتوانم ژیان بێ تۆ بەسەر بەرم
من تێناگەم چۆن بتوانم تەمەن بێ تۆ بەڕێ بکەم
کە تۆ لە دڵما شیرین بی چۆن خواحافیزیت لێ بکەم
ئاخر چی بکەم من بێ خەتام کە تۆ نەبووی بە قیسمەتم
قەدەر نەیهێشت لەگەڵ یەك بین لە یەکی جیا کردینەوە
زەمەن نەیهێشت بۆ یەکتر بین بۆ تەنیایی بردینەوە

 

Print Friendly, PDF & Email