Bahjat Yahya – Takyay Ashqan

bahjat yahya

بەهجەت یەحیا – تەکیەی عاشقان

ئاواز :بەهجەت یەحیا
هۆنراوە :نەورۆز عباس
میوزیك :کارزان محمود
ساڵ: ٢٠٠٧

چووم لە تەکیەی عاشقانم دا دەرگای ڕەحمیان نەکردەوە
لە زیکریانا هاوار کەم و ڕۆحی وون بووم بدۆزمەوە

ئەڕۆم ئەمشەو چیرۆکی خۆم بۆ دڵداران ئەگێڕمەوە
پێیان دەڵێم نیگا کوێرە لێکدابڕان ناخوێنمەوە
چۆن بتوانم بەم خەزانە لەم ڕەشەبای فیراقەدا
گەلای وەریوی ئەم عیشقە وشەوشە بهۆنمەوە

دەخیلت بم ئێستا وەرە دوایین مۆمم لەسەر هەڵکە
ئالەم جەژنی روح کێشانە مالئاوایی عەشقم لێ کە

(ئەڕۆم ئەمشەو سەفەر ئەکەم بۆ جیهانی ناو ناخی خۆم
لەوێ لەهەر کوچەیەکیا وێڵی سۆراغی ناوی تۆم)

*** *** ***

تێبیینی: ئەم دێڕەی کۆتایی هونەرمەند بەهجەت یەحیا نووسیویەتی

 

Print Friendly, PDF & Email