Hamai Mamle – Yadi Baxer

hamai mamle

حەمەی ماملێ – یادی بەخێر

هۆنراوەی: سەید کامیلی ئیمامی 

ئه‌و گوڵه‌ی موشهوری گشت عالم بو كوا؟ یادی به‌خێر
مه‌یلی وی ده‌رمانی ده‌ردی من بو كوا؟ یادی به‌خێر
چۆن ده‌فێ‌ فكرت نه‌بێ‌ تیرت له‌ جه‌رگم كارییه‌
ئه‌و ده‌مه‌ی بومه‌ نیشانه‌ی تیری تۆ یادی به‌خێر
بای شه‌ماڵ بیده‌ به‌ ده‌ست ئه‌و دولبه‌ره‌ هاوارم
مه‌ڵحه‌مێكم بۆ بنێرێ‌، بۆ دڵكه‌ی زامدارم

من كه‌ سه‌یدی تیری سه‌یادم نه‌ما سه‌یادی من
ئه‌و ده‌مه‌ی تیرت له‌ جه‌رگی من ده‌دا، یادی به‌خێر
ئه‌و كه‌ ده‌یفه‌رموو وه‌فادارم به‌ شه‌رتی عاشقی
چۆن له‌ یادم چێ‌ كه‌لام و خه‌نده‌كه‌ی، یادی به‌خێر
بای شه‌ماڵ بیده‌ به‌ ده‌ست ئه‌و دولبه‌ره‌ هاوارم
مه‌ڵحه‌مێكم بۆ بنێرێ‌، بۆ دڵكه‌ی زامدارم

گه‌ر به‌ غه‌مزه‌ی چاوی مه‌ستی وه‌ك مه‌هی شیرین كه‌لام
مه‌رهه‌می جه‌رگی برینداری ده‌كرد یادی به‌خێر
چۆن بژیم بێ‌ تۆ گوڵم ئه‌وڕۆ له‌ گوڵزارا نه‌بێ‌
گشت جه‌ها زیندانه‌ بێ‌ تۆ غه‌زه‌كه‌ت یادی به‌خێر
بای شه‌ماڵ بیده‌ به‌ ده‌ست ئه‌و دولبه‌ره‌ هاوارم
مه‌ڵحه‌مێكم بۆ بنێرێ‌، بۆ دڵكه‌ی زامدارم

 

Print Friendly, PDF & Email