Dyari Qaradaxi – Hawre

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – هاوڕێ

هۆنراوەی: شێرکۆ بێ کەس

سەرەتای هەموو پاییزێك
وەختێك پۆل پۆل ئەو مەلانەی
بەدوای عەشقی گەرمەسێردا رووەو
باشوور کۆچ دەکەن و جێمان دێڵن

ئەو ڕۆژانە لە ناو باخچەی
ئاژەڵەکانی باکوردا سەرنج بدەن
ئەبینن وەك ئاوەڵی باڵندانە
زیندانیاکان زیزو ماتن

چاوی بە فرمێسك هەڵبرن
لە عەزرەتدا سنگی خۆیان
بە باشووری هێلانەوە شیشی
قەفەسی باخچەکەوە ئەنۆسێن

ئەو ڕۆژانە گوێ ڕابگرن
گوێتان لێ یە گوێتان لێ یە
ئەو هاواڵە زیندانیانە
بە بێ وەچان بۆ درەختی
گەرمەسێری دوور ئەخوێنن

 

Print Friendly, PDF & Email