ئەردەڵان بەکر – وا دەڕۆی
گۆرانی : وا دەڕۆی
ووتنی : ئەردەلان بەکر
ساڵی دەرچوون : ١٩٩٧ لە کەنەدا
وادەڕۆی جێم دێڵی
بە دڵی ئێشەوە
دواجار وا دەڕۆی
من ناتبینمەوە
من ناتبینمەوە
بۆ جارێ بۆ نایێ بەسەر برینی من
بۆ جارێ بۆ نایێ بەسەر برینی من
بەڵکو با ساکین بێ ناڵە و ئێشی من
بەڵکو با ساکین بێ ناڵە و ئێشی من
وادەڕۆی جێم دێڵی
بە دڵی ئێشەوە
دواجار وا دەڕۆی
من ناتبینمەوە
من ناتبینمەوە
چۆن لە ئاھی دڵم جارێ ناترسی
چۆن لە ئاھی دڵ جارێ ناترسی
شەوانی تەنھایم بۆ لێم ناپرسی
شەوانی تەنھایم
بۆ لێم ناپرسی
وادەڕۆی جێم دێڵی
بە دڵی ئێشەوە
دواجار وا دەڕۆی
من ناتبینمەوە
من ناتبینمەوە
لە پەڕی ژینی من
بۆ تۆم کردەوە
لە پەڕی ژینی من
بۆتۆم کردەوە
پەیامت جێ نەھێشت
ڕۆی و نەھاتیەوە
پەیامت جێ نەھێشت
ڕۆی و نەھاتیەوە
وادەڕۆی جێم دێڵی
بە دڵی ئێشەوە
دواجار وا دەڕۆی
من ناتبینمەوە
من ناتبینمەوە