Kamaran Omar – Zor Dameka

kamaran omar

کامەران عومەر – زۆر دەمێکە

ساڵ: ١٩٩٧

‎زۆر دەمێکە ئەسیری تۆم
‎ ئیتر تەفرە ناخۆم ئەرۆم
‎تۆش بۆخۆت فرمێسک ڕۆکە
‎یادگاریەکان تاوتوێ کە

‎وەفا لای تۆ بێگانەیە
‎هەرچی ئەڵێی بەهانەیە
‎ ئەڕۆم و ناگەڕێمەوە
‎دور بە دور سەر ئەنێمەوە

‎لەو ڕۆژەوەی تۆم ناسیوە
‎هیچ خێرم لە خۆم نەدیوە
‎تاڵاوی دونیات پێ چەشتم
‎ساتێک بە ئاوات نەگەیشتم

‎نۆرەی تۆیە چاوەڕوانی
‎سوودی نییە پەشیمانی
‎دەستت لە یەخەم بێتەوە
ئیتر منت بیرچێتەوە

 

 

Print Friendly, PDF & Email