ئارا ئەحمەد – ئاوازیك بۆ نیشتمان
بەرهەمی تیپی مۆسیقای سلێمانی
هۆنراوەی: هێمنی مام نادر
ئاواز و موزیك: ئاکۆ عەزیز عینایەت
ساڵ : ٢٠١٩
زمان لاوە رێگەم بدە پەنجەکانم بێنە زمان
ئاوازێکت بۆ نبووسم پڕ بە جوانیت ئەی نیشتیمان
خەونی ئاوازێك ئەبینم بە سۆزێكی خۆڕسکانە
پڕ بە عەشقت بڵێم ئۆخەی کە شایستەی نیشتیمانە
زمان لاوە رێگەم بدە پەنجەکانم بێنە زمان
ئاوازێکت بۆ نبووسم پڕ بە جوانیت ئەی نیشتیمان
چەند دڵ خۆشم کە پەروەردەی ئاوو گڵ و شەماڵی تۆم
لە دووریتا فرمێسك ئەڕژێت وا هەست ئەکەم مناڵی تۆم
چارەم چیە دووریت گڕ و نیزیکت پڕ دەردوو ژانە
ئەی لە خەمی نیشتمانێك قوربانی بۆی ناو نیشانە
زمان لاوە رێگەم بدە پەنجەکانم بێنە زمان
ئاوازێکت بۆ نبووسم پڕ بە جوانیت ئەی نیشتیمان
لە گەڵ یاران وەك کۆچەرین هەڵوەدای مێرگو هەوارین
بێزار لە دیوارو سنوور تینووی سێبەری دەوارین
دەواری ئازادیت هەڵدە هەتا کەی لە کۆچ و بارین
ئێمە کە خۆمان چییان چ دەردێکە لە بنارین
زمان لاوە رێگەم بدە پەنجەکانم بێنە زمان
ئاوازێکت بۆ نبووسم پڕ بە جوانیت ئەی نیشتیمان
من هاواری بێزارەوەم بە ئەوینی تۆ ئاوێتم
خەمی بێ کەس لە کۆڵ ئەنێم بە دڵ مەفتوونی تۆم وەتەن