Ara Ahmad – Rashabay Sulemany

ئارا ئەحمەد

ئارا ئەحمەد – ڕەشەبای سلیمانی

هۆنراوە: نەورۆز عەباس
ئاواز و میوزیك: ئاڵان عارف

ئەمشەو سۆزی سلێمانی لەم غوربەتا ئەمگرێنێ
چرۆی یادی بێ سنوورم لە نێو دلتانا ئەڕوێنێ

بە بێ ئێوە چاوانیكی خوێن تێزاوی بە فرمێسکم
بە بێ ئێوە سینەیەکی قوڵپەی گریناو هەنیسکم

ئەمشەو شارم زۆر خامۆشە چراکانی کز ئەسوتێ
چاوەڕوانی عاشقانە وەك ئەستێرە بۆی بدرەوشێ

شمەشاڵێکی دەم ڕەشەبا ئاواز بۆ شارم ئەژەنێ
لە ئاسمانی گڵە زەردە مەلی چاوم هەڵئەفڕێ

شانای ڕەشەبای ئەم شەوە پرچی ژاکاوی دادێنی
لە گوێژەوە مەلی ماچێك بۆ غەریبانی ئەنێرێت

بە بێ ئیوە ئەی شارەکەم هەناسەکەم سلیمانی
لاشەیەکم بێ ناو نیشان لانەواز و بە بێ ئاسمان

ئەمشەو سۆزی سلێمانی لەم غوربەتا ئەمگرێنێ
چرۆی یادی بێ سنوورم لە نێو دلتانا ئەڕوێنێ

Print Friendly, PDF & Email