Sherko Talib – Hawari Ashq

Sherko Talib

شێرکۆ تاڵیب – هەواری عەشقم

شیعر: ئیسماعیل خورماڵی

هەواری عەشقم دوورە دوورە ڕەنگە ئەمرۆ نەگەمە جێ
سۆزیش بەفرە لە بەختی من ڕێگا ڕەنگی وێم ناداتێ

چەند خەمناکە تەمەن بێ ئەو ئەی ڕەفیقان
وەکو ڕۆخی بێ لم وایە دەروونی بێ کڵپەو سوتان

زەمەن بارانە بایە بایە ، ڕەنگە ئاسۆ نەیەتەوە
ڕەنگە چی تر لە جێ ی هەتاو باڵای باران بێنێتەوە

چەند شیرینە چەند شیرینە هاورێی هەوری ئێواران بی
تۆش وەکو ئەو نوقمی دیدەی چۆڵەوانی هەورامان بی

ئەوینی من دوورە دەستەو ڕێی هەوارم پڕ هەورازە
شەو تا سەحەر لە سوتاندام شیعریش وەکوو خۆم بێ نازە

بەڵام هەرگیز چۆک دانادەم لە حزوری گریانێکدا
وەک چۆن لالە ئاگر ئەسوێ بە ناو چاوی زریانێکدا

https://www.facebook.com/sherkotalibmusician/videos/2318763834843321/

Print Friendly, PDF & Email