Najmadin Xulami – Qurbani Wafatm

نەجمەدین غوڵامی – قوربانی وەفاتم

مقـــام ( شیعری حەمە صالح دیلان ) 

ئای کێ بێ بانگ و ھاوار و پەیام
بگەیەنێتە گوێی گۆڕەکەی خەیام

بڵێ سەرشێت کوشتەی گڕی تەڕ
گەر تێتا مابێ هەندێك نرخ و فەڕ

لەسەر بای شوشەکەی شکان
لەگەڵ یەزدانا کردت بە زۆران

هەڵستە وا بەرەو ئەم ناوە هەڵتوتێ
نەك شوشە شکا وا ڕەز ئەسووتێ

گۆرانی:  شیعر ( ناڵی)

ئه‌و سیلسیله وا موشکی خەتا ناوی براوه
پڕ پێچ و شکەن، خەم به خەم و حەڵقه کراوه

بێرەوه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێتهێشتووم وەرەوه بۆ جێژوان

قوربانی وەفاتم تا ماوه حه‌یاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەته‌ماتم

لاولاوێکه که لەو لاوه ، به ئه‌م لاوه کشاوه
یا یاسەمەنی خاوه، به ڕووی ڕۆژه ڕواوه

بێرەوه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێتهێشتووم وەرەوه بۆ جێژوان

قوربانی وەفاتم تا ماوه حه‌یاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەته‌ماتم

یا دووکەڵی جەستەی منه، بەو شەمعه سووتاوه
یا هەوری سیاتاره، که مانیع له هەتاوه

بێرەوه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێتهێشتووم وەرەوه بۆ جێژوان

قوربانی وەفاتم تا ماوه حه‌یاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەته‌ماتم

داوێکه له ڕووی دانەی خاڵته نراوه
زنجیره له پێ مەیلی ئه‌و ڕووته نراوه

بێرەوه گوڵه گیان، ئارامی دڵ و گیان
بۆچی بەجێتهێشتووم وەرەوە بۆ جێژوان

قوربانی وەفاتم تا ماوه حه‌یاتم
قوربانی وەفاتم هەر خۆم بەته‌ماتم

Print Friendly, PDF & Email