بورهان مەجید – خۆشترین کاتێ
خۆشتری کاتێ کە بیر ناچنەوە
ئەوکاتانە یـە لەگەڵ تۆ دا بوم
خۆشترین ساتێ کە کاڵ نابنەوە
ئەو سـاتانەیە دەستەمۆی تۆ بوم
هەر ئەو کاتانەو هەر ئەو یادانەش
لە باغی هەستا گوڵێکی زیندوو
دەنا سەرتاپا مێژووی تەمەنم
کۆمەڵێك ژانی لە خەما نووستو