Navid Zardi – Xayal

navid zardi

نەڤید زەردی – خەیاڵ

ئاواز: نەڤید زەردی
تێکست: ڕەنج سەنگاوی

لەخەیاڵم دەرمکردیت
وەك تۆ نەبووم بە سۆزەوە
هەتا بەردەرگای دڵم بەڕێم کردیت
بەو ڕێگادا بڕۆرەوە

هێدی هێدی ئیتر لەگەڵ
دووری تۆ ئەزیزم ڕادێم
سەما کەرە بچکۆلەکەم
ئیتر لەگەڵ خەم بە سەما دێم

لەمە بەدوا مەیە خەوم
بە تۆ ڕووناك نابێت شەوم
شەوانە پەردە لامەدە
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم

تۆ هەموو شتێکت شکاند
شارێکت لە دڵما گریاند
تکا ئەکەم خۆت لابدە
لە ئاهی کەسێکی وێران

وەرە دڵت ببەرەوە
من نامەوێت بیشکێنم
فرمێسکەکانت ببەرەوە
من نامەوێت بیانوەرێنم

چیتر دەستی خۆت نابینیت
بنوون لە ناو دەستەکانم
تۆ هەمووشتێکت شکاند
وێرانت کرد هەستەکانم

لەمە بەدوا مەیە خەوم
بە تۆ ڕووناك نابێت شەوم
شەوانە پەردە لامەدە
بەو خەیاڵەی کە داناکەوم

Print Friendly, PDF & Email