دیاری قەرەداغی – کۆشێکی تر
هۆنراوە: ئالان پەری
بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦
دەمەوێ ڕاکەم و لەم گەردوونە شێواوە نەمێنم
دەمەوێ پێیەکانم لە گوناهەکانی زەوی لێکەمەوە
باڵەکانم ببەخشمە ئاسمانێکی فراوان و ساماڵ
دەمەوێ پڕ بە ترسی شەو لە خەمی ئێواران ون بم
دەمەوێ ڕاکەم و هەڵبێم تا کۆتایی بوون و نەبوون
دەمەوێ ئەو باخچە سەوزانەی کە گوڵی سور ئارایشتی خوێن کردووە جێبێڵم
دەمەوێ بەسەر ئەو جادە ڕەشانەی کە بە قین و رق نەخشاون نەمێنم
دەمەوێ باز بەسەر ئەو هەموو گڕە نەکوژاوەی جەنگەکاندا بنێم
هەتا کێڵگەکانی حەزی خۆم نەوەستم کۆچ بکەم
تا دەگەمە ئارامی زەویەکی تر
تا دەگەمە کۆشی هێمنی نیشتیمانێکی ئارامتر
التعليقات مغلقة.