Dyari Qeredaxi – Zhani Abadi

Dyari Qaradaxi

دیاری قەرەداغی – ژانی ئەبەدی

هۆنراوە: شەهید
ئاواز: دیاری قەرەداغی
مۆسیقا: هێمن حسین
بەرهەمی ساڵی ٢٠١١

تۆ لە خەیاڵم شەو چرا و نووری
تۆ عەشقی ئەبەدی بۆچی لێم دووری

دەستت بێنە و لەو وڵاتە سارد و سڕە ھەنگاو بنێ
بزانە.. چ پشکۆیەکە ئەم دڵە گیان ڕا ئەژەنێ

کەڵکی چییە ئەو فرمێسکەی من لێرەوە بیڕژێنمە سەر سینەی خەیاڵ
ئەی بۆ نەتکێتە نێو گۆنا و لەرزەی لێوانی خەت و خاڵ
بزانە چ پشکۆیەکە ئەم دڵە گیان ڕا ئەژەنێ

منیش لێرە وەک پەروانە عاشقێکی پیر و ڕووتەڵ
لە کام لاوە تەماشام کەی دڵ لەت لەتە پەرت و شیتەڵ

ئەوەش دەزانم ئەوەی دێ تەنھا خەیاڵە پێتەگا
ئەوەی مانای حەقیقەت بێ تۆراوە لەم ڕاستە ڕێگا

تۆ لە خەیاڵم شەو چرا و نووری
تۆ عەشقی ئەبەدی بۆچی لێم دووری

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.