Najmadin Xulami & Tara Rasul – Helebjay Jaran

نەجمەدینی غوڵامی و تارا ڕەسوڵ – هەڵەبجەی جاران

تێکست : دیار هەڵەبجەیی
ئاواز: سالار عەبدوڵا
میۆزیك : شادمهیز نامۆ

بەلەنجە گیان بەلەنجە
یۆخەی بە لارو لانجە
بارە سێو باری کردوە
بۆ شارەکەی هەڵەبجە

لە ڕابردوودا سێوان بار ئەکرد، لەم هەوارە
کەچی ئێستاکـــێ سێو بووە بە ژەهـــــرو
ئەبارەی بە ســــەر جــــــوانی ئەم شــــارە

دەمەو بەیان بوو، کاتێك هـــــەوری ڕەش
ئاســـمانی شـــــاری هەمــــــوو داپۆشـــی
وەرزی شـــــادی بوو کەچــــی لە ناکـــــاو
هاڵاوی مەرگیان بــــەم شـــــارە نۆشــــــی

خەڵکی سەرگەرم شادی و خۆشی بوون
بـــەدەم ژینەوە دەتریقــــانەوە
نەیان دەزانی ڕەشەبای مەرگ
چراکەی عومـــــری لێ دەکــــــوژاندنەوە

جاران ئەم شـــــارە، پڕ لە جـــــوانی بوو
کانی و کارێزو دەرودەشت باخی هەناری
کەچــی ڕەشــەبای بیانـــانی شـــــــــووم
زوو هەڵیــوەران، گۆنای ســـــــوور ئاڵــی

ئاخـــۆ ڕۆژێك بێت هـــەروەکو جـــــاران
شەقـــام و جـــادەو کـــۆڵان بە کۆڵان
تەمی خەمباری بڕەوێتەو، هەڵەبجەم
ببێتە هـــەڵـــەبجەی جــــاران


Print Friendly, PDF & Email