Ismail Saburi – Gardalol

اسماعیل سابوری

اسماعیل سابوری – گەردەلول

هۆنراوەی: ئیسماعیل محەمەد

ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار ھەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی ھیوایەك ڕوناکی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆە ئەم خاکەوە ئێشك ئەگرم
ھەر بۆ خۆشەوستی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم

ئەی نیشتیمان خۆت ئەزانی یەکەم ھەنگاو چەندە سەختە
من ڕێبواری ئەو ھەنگاوەم ڕێگاش بەستەڵەکە و شەختە
چاوەکانم خۆشم ئەوێی ھەر بە چەشنی نیشتیمانم
بێ ئەوین و عەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم

کێ ئەتوانێ، عەشقی خاکێ، لە ڕۆحم جیا بکاتەوە
کە دواجار، تەنیا ئەم خاکە، ئامێزم بۆ ئەکاتەوە
مەم ڕەنجێنە کوا دڵی من ھە زیزبوونم، ھی ڕەنجانە
ھۆگرتبووم کەی ئەتوانم بێ ئەوینت بژیم گیانە

دڵم پڕەو من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم
لە باسکردن نایە ھەرگیز زامەکانی نیشتیمانم
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار ھەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی ھیوایەك ڕوناکی بە شار بەخشیوە

شەوان بە دیار چاوانی تۆە ئەم خاکەوە ئێشك ئەگرم
ھەر بۆ خۆشەوستی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.