زەردەشت بانەیی – ئێوارەیەك
تێکست: ئەکرەم محەمەد
میلۆدی: کاوان محمود / رێبین مەلا نوری
ئەرەینجمەنت: رێبین مەلا نوری
لە گەڵ بارانیك دەبارێ، روو لە کێڵگەکەی من ناکا
هەڵاڵەی جۆرە گوڵێکی، لە باخی مندا هەڵناکا
ئەو شەپۆلانەی ئەتهێنێ، رێ نابەنەسەر رووبارم
بە ئاوەزێکیش گۆرانیت، هەرگیز نایتە سەر زارم
بەجۆرێك رەنگی رەنگینی، بە تەماشای من نامۆیە
هاوڕیی تیشکی ئێوارانی، هەمیشە لە دەم ئاسۆیە
لە گەڵ بارانیك دەبارێ، روو لە کێڵگەکەی من ناکا
ئێوارەیە سۆزێك ئەمبات، بۆ ناو هێلانەی تەنهای خۆم
دیسانەوە شەوێکی تر، هاتەوە ناو ڕۆحی نامۆم
ئێوارەیەك وەرە ئێرە، ئێرەش هەر ماڵی ئەوینە
تاکو ئێرەش ئاوەدان بێ، پڕ بێت لەو خەندە شیرینە
لە گەڵ بارانیك دەبارێ، روو لە کێڵگەکەی من ناکا
هەڵاڵەی جۆرە گوڵێکی، لە باخی مندا هەڵناکا