کامەران عومەر – نەکەی سەفەر کەی
نەکەی سەفەر کەی بڕۆی بە وێڵی
پەژارە و خەفەت بۆ من جێبێڵی
بێیت و سەفەر کەی ئەشێوێ ژینم
مەگەر لە خەوا نیگات ببینم
مەڕۆ ئازیزم بێ تۆ دڵتەنگم
با خەفەت نەخۆم نەدەم لە سنگم
کە تۆ ڕێی دووریت لە بەردەمتا بێ
ئیتر چۆن دوودڵ لە یەکتر نابێ
ئەڵێی بڕیارە و ئەڕۆم هەر ئەڕۆم
دەرچم لەم شارەش چاوەڕوانی تۆم
التعليقات مغلقة.