Nazhad Barznji – Razi Shawek

nazhad barznji

نەژاد بەرزنجی – ڕازی شەوێك

هۆنراوە: سیمین چایچی
ئاواز: خەلیل عەبدوڵا
میۆزیك: کاوان محمود

یادی بەخێر ئەو شەوانە پێكەوە بووین تا بەیانی
لە چاوانی رەشی شەودا سپێدەمان دەرئەهانی
سەقفەكەمان داری ترێ‌ مانگێك و ئەستێرەكانی
لە مەرگ و ژیانەوەمان كەس ئاگای نەبوو نەیزانی

ئاخۆ کەی بێ دیسانەوە شەربەتی نیگات بنۆشم
لە ژێر سێبەری باڵاتا تەرمی خەمەکان داپۆشم

ئەمشەو لە هیچ شەوێ ناکات کازیوە قەد بە رۆژ ناگا
ئەمشەو لە هیچ شەوێ ناکات کازیوە قەد بە رۆژ ناگا
کەس میوانی یەڵدام نیە هیچ دەستێك لە دەرگام نادا
کەس میوانی یەڵدام نیە هیچ دەستێك لە دەرگام نادا

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.