عوسمان عەلی – شیرین وامەکە
هۆنراوە: فۆلکلۆر
ئاواز: فۆلکلۆر
تیپی مۆسیقای سلێمانی
شیرین وامەکە زام دەکولێتەوە
ساڵانی پێشوت وە بیربێتەوە
ئەرێ کە وەفات نەبوو
گیانە بۆ بووی بەیارم
ئەرێ بۆ بووی بە باعیس
وەوەی دڵەی غەمبارم
ئەهاتی بۆ لام دەم بە پێکەنین
ئەتووت گیانەکەم ئێمە دڵدارین
ئەرێ زۆر سوێندت خوارد بووم
گیانە بە یەزادانی تاك
ئەرێ ئەتووت یان بۆ تۆ
گیانە یان دەچمە ژێر خاك
کەچی نەمزانی یاری رۆیشتوو،
ئەم گفتوگۆیەی گشتی درۆ بوو.
ئەرێ خۆ تۆ خۆت فەرمووت
گیانە من بێ وەفا نیم
ئەرێ بێ وەفایەکەت
لەیلێ بە چاوی خۆم دی
ئەوەڵی کەڕەت ئەم کارت بوو
بۆ مەیلت دامێ کێ زۆردارت بوو
التعليقات مغلقة.