حەمەی نێرگز – بۆ بێ لەو چاوەکاڵانەت
وتنی : حەمەی نێرگز
هۆنراوەی: دڵشاد مەریوانی
بۆ بێ لەو چاوە كاڵانەت
چی شك ئەبەم
بۆ بێ لەو چاوە كاڵانەت
چی شك ئەبەم
لێم مەپرسە بۆچی هاتووم
لێم مەپرسە بۆچی هاتووم
وەك كۆترێكی لانەواز
تەرەو ماندووم
هاتووم لەناو چاوەكانتا
تێر تێر بنووم،تێر تێر بنووم
پەنجەكانم تینوویانە
دەست مەنێ بەڕوویانەوە
پەنجەكانم تینوویانە
دەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بە ڕەزی
قژی خاوتا و نەڕۆنەوە
با بیانگێڕم بە ڕەزی
قژی خاوتا و نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
لەوەتەی تۆم خۆشویستووە
خۆشویستووە
خەوەكانم سەوز بووە
لەوەتەی تۆم خۆشویستووە ئای
خۆشویستووە
خەوەكانم سەوز بووە
هەقمە بگریم ، هەقمە بگریم
تۆ لە ناو چاوما سەوز بووی
بۆ گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی .
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی
بۆ بێ لەو چاوە كاڵانەت
چی شك ئەبەم
التعليقات مغلقة.