Naser Razazi – Kani

ناسر رەزازی، ناصر رەزازی

ناصری ڕەزازی – کانی

کانی
ووتنی: ناسر ڕه‌زازی
هۆنراوه: گۆران

ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەھلی نیازە
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

سەر جادە موعەتتەر کە بە بۆی خونچە وو مێخەک
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک
ھاڕەی کەمەرە و پڵپڵە وو گوارە و کرمەک
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

ئێوارەیە وا، دەرکەوە سا جوانە کچی دێ
ئەی ویردی قسە‌و بەستەیی گشت کوڕگەلی سەر ڕێ
سووتاوی جوانیتن ھەموو کێیی کوڕی کێ!
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکەنیگای چاوی ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر ھیچ مەبە دەربەست:
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ ھێزی دڵ و دەست!
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

وەختێ کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ
ئەگریجەیی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵم و خەت و خاڵ
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ!
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەھلی نیازە
ئێوارەیە وا، ھەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.