Sherko Talib – Ka Xor Haldet

Sherko talib

شێرکۆ تالیب – کە خۆر هەڵدێت

هۆنراوەی: مەحوی / کاروان عوسمان

کە خۆر هەڵدێت ئاخۆ چی بێ لە تیشکەکانی پیرۆزتر
ئەو کاتانەی رووناکیان پێڵۆکانم پێ هەڵئەبڕێ

ئەڵێی ئێستا گیتارەکەم چاوەڕێتە دەستی بەرێ
ئەڵێم ها لەچیای جارێ هەزاران جار بەیانیت باش

ئەڵێت هەستە پیرۆز بێت رۆژێکی نوێ
ئەگەرچی دڵ پڕ لە خەمەو دەست و پێوەن بە کۆتەوە

تاڵاوی ئەم مەینەتیە ئەڕژێتە ناو گەروومەوە
ئەوا هەستام ئەمجارەیان نانوومەوە

دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە
جگەر غەڵتانی خوێنی حەسرەتی لێوێکی خوونخوارە
 
سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگیرسێنی شۆخێکە
حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە
 
خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم
سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیا مارە
 
لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ڕیت
بە دەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە
 
لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران
کە سەبزە و گوڵ لە چاوم دا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە
 
نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو
کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە
 
بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی
بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە
 
کە دێم ئیزھاری شۆر و شینی دڵ کەم، بەڵکی ڕەحمێ کا
بە خەندە دێ دەڵێ: خۆڵی بە سەردا بێژن ئەم ھارە
Print Friendly, PDF & Email