شێرکۆ تالیب – کۆدەتا
هۆنراوەی: عەبدوڵا پەشێوو
میلۆدی: شێرکۆ تالیب
ئەرینجمەنت: عیماد شوکری
ساڵ: ٢٠١٦
پێش تۆ ناسین
مناڵێكی خۆپه‌رست بووم
وام ده‌زانی ،
ئاسمانی پان دهوارێكه و،
ته‌نیا بۆ من هەڵدراوە .
زه‌وی دوڕگه‌ی دوای تۆفانهو ،
بێجگه له من ، هیچ كهسیكەی تیا نه‌ماوه.
ئه‌وینی تۆ له‌پڕ هات و
شووراو قه‌ڵامی داگیر كرد،
ڕه‌نگه‌كانی هه‌موو گۆڕی و،
یاساكانی ژێروژوور كرد.
وای كرد دنیا
بۆ ته‌نهاییم وه‌ك قه‌فه‌س بێ.
فێری كردم،
شه‌وان تەنیا نیو سه‌رینم به‌س بێ!