شێرکۆ تالیب – ئاوەڕێك لە منداڵی
هۆنراوەی: رەنج سەنگاوی
ئاواز: ئاکۆ عەزیز – شیرکۆ تاڵیب
ئەلبوومی: وەرە هاوڕێم بە
ساڵ : ٢٠٠٦
تەماشا کەن چ گریانێك تێکەڵ بە سۆزی من بووە
دڵی خۆمم لەناو خەم و پەژارەدا لێ ون بووە
لێوان لێوە پێکی دەستم لە نا ئومێدی پڕبووە
نەوایێك ناگات بە فریام وەها زمانم سڕ بووە
عومری بەسەرچووم تازە جوانی دڵ ناداتەوە
سەری شووشەی بادە نەبێت چ دەرگایەك بکاتەوە
لێم گەرێن با لە شعرێکا باوەشکەم بە مناڵیما
خەیاڵ بێزارە لە سەفەر بە ناو ئایندەی خاڵیما
ئای چەن ئومێدێکی جوانە گەڕانەوە بۆ مناڵی
لە دڵوپێ هەنگوین ئەچێت لە ناو دەریایەك لە تاڵی
قەدر نایەت بە هێمنی پەردەی ژیان هەڵباتەوە
وا هەناسەم سووتاندنی مناڵێم لا ناکاتەوە
تەماشاکەن ئەم ئاوازە چەدنێك بە کوڵ ئەم هەژێنێ
چۆن لە چاوی شعرێکەوە دڵۆپ دڵؤپ ئەمڕژێنێ
رووحم پڕە لە هەژان و لێوان لێوە پێکی دەستم
بەڵام هێمن نابێتەوە سەری کاسم دڵی پەستم