محەمەدی ماملێ – ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار
ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار
هۆنراوی: وەفایی
ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار سه‌نه‌می چین ماهتابم
ده‌مه‌که و خه‌نده‌که‌ی نیگاهت نه‌مه‌ک و مه‌ززه‌ی شه‌رابم
من له به‌ر نیگاهت بمرم تۆ سه‌ری غه‌مزه‌که‌ی جه‌للابم
بلێ پێم گوله‌که‌ی به‌هاری له تۆ تا به که‌ی جودا بم
وه‌ره‌وه به شه‌ره‌تی جاران رۆژێ سه‌د جارت فیدا بم
له وێرانه‌ی دلی شێواوم شین و واوه‌یلایه و رۆرۆ
ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناوم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆسۆ
بوم به ئه‌فسانه‌ی وڵاتان شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ
خاڵی چاوت گۆشه‌ی ئه‌برۆ دوو دینیان کردم له سه‌ر تۆ
یا بمکه پیری مه‌یخانه یا مریدی خانهقاتبم
روحه‌که‌م ڕووی خۆت بنوێنه تا به که‌ی کوشته‌ی نازتبم
ده‌مه‌که‌ت وه ته‌که‌للوم بێنه تا نه‌مردووم ههمرازتبم
جارێک به که‌ره‌م بمدوێنه به فیدای ده‌نگ و ئاوازتبم
مه‌یلی ئه‌برۆی تۆ قه‌ت نانێم غه‌مزه‌ده‌ی چاوه‌که‌ی بازتبم
من که هاتم قیبله‌م گۆری یا خوا کافر بێ جه‌للابم
ئاشقی وا ده‌بێ به هه‌مووده‌م چاو پڕ ئاو دڵ بڕاو و مه‌حزون
پێی هه‌وای بشکێ پێی نه‌مێنێ غه‌یری هۆ له ده‌رون و بیرون
خاکی رێی دولبه‌ری وه‌بزانێ سوورمه‌یه بۆ چاوی پڕ خون
سه‌گه‌که‌ی رێبازی له‌یلێ وه‌ره سه‌ر دوو چاوی مه‌جنون
دونیا‌م ئه‌و رۆژه لێ روونه خاکی به‌ر پێی ئاشنات بم
التعليقات مغلقة.