Hamai Mamle – Lala Ba Dastan

Hamai Mamle

محەمەدی ماملێ‌ – لاله‌ به‌ده‌ستان

لاله‌ به‌ده‌ستان 
ووتنی: محەمەدی ماملێ
عیشقت بێ‌ چاره‌ی كردووم دڵ سوتاوه‌ له‌وێدا
زوڵفت با ده‌یژاكێنێ‌ به‌ كوێستان و به‌وێدا
ده‌نگی بولبول و قومری دێ‌ له‌ نیوه‌ی شه‌وێدا
دڵ به‌ لێو ئاڵێ‌ به‌نده‌ بۆیه‌ شێت بووه‌ له‌وێدا
كاغه‌ز ده‌نوسم بۆ له‌یلا به‌ دڵێكی پڕ به‌ خوێنه‌وه‌
ده‌نگی قورینگان دێ‌ له‌ هه‌وای ، ده‌ڵێی كوێستان چی دێنه‌وه‌
شه‌و داوه‌تیان تێكڕا ده‌كرد لاله‌ به‌ده‌ستان
چه‌ند جوان پاك و شیرینه‌ كیژی كوردستان
*********************
هه‌تا نه‌مردوم ماوم وه‌ره‌ هێزی هه‌ناوم
له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتووم چاو به‌ مۆله‌ق وه‌ستاوم
بۆم بانگی دكتۆرێ‌ كه‌ن ده‌مرم به‌ ئاسته‌م ماوم
خودا بۆ خۆی ده‌یزانێ‌ ئه‌تۆی بینایی چاوم
كاغه‌ز ده‌نوسم بۆ له‌یلا به‌ دڵێكی پڕ به‌ خوێنه‌وه‌
ده‌نگی قورینگان دێ‌ له‌ هه‌وای ، ده‌ڵێی كوێستان چی دێنه‌وه‌
شه‌و داوه‌تیان تێكڕا ده‌كرد لاله‌ به‌ده‌ستان
چه‌ند جوان پاك و شیرینه‌ كیژی كوردستان
*********************
ڕه‌نگ زه‌ردی خه‌زان خه‌تای پایزه‌ن (مه‌قام)
ڕه‌نگ زه‌ردی خه‌زان خه‌تای پایزه‌ن
ڕه‌نگ زه‌ردیه‌كه‌ی من دووری ئازیزه‌ن ئاییییییی گیان
ده‌با بسازێن خه‌م بۆچی زیز بووی
ده‌با بسازێن خه‌م بۆچی زیز بووی
به‌بێ‌ ته‌خسیری دامه‌ن گیرم بووی ئاییییییی گیان
****************************
ئاشقان به‌ مه‌قسود گه‌یین ئه‌دی یاری من كوانێ‌
شه‌رت بێ‌ قه‌ت مه‌یلی نانێم تا خودا ده‌كا دیوانێ‌
هه‌ڵوه‌دای چاوی ڕه‌شم تا جزیر و بۆتانێ‌
غه‌می دایك و بابم نیه‌ لێم به‌جێماوه‌ جوانێ‌
كاغه‌ز ده‌نوسم بۆ له‌یلا به‌ دڵێكی پڕ به‌ خوێنه‌وه‌
ده‌نگی قورینگان دێ‌ له‌ هه‌وای ، ده‌ڵێی كوێستان چی دێنه‌وه‌
شه‌و داوه‌تیان تێكڕا ده‌كرد لاله‌ به‌ده‌ستان
چه‌ند جوان پاك و شیرینه‌ كیژی كوردستان
Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.