غەزەل مستەفا – شەوقی ئەوین
تێکست: عابد موفتی زادە
میلۆدی: بورها موفتی زادە
میکس و ئەرەینجمەنت: علی شەریف زادە
ژیان بێ شەوقی رووی تۆ، بێ رەنگە
ئەڵێی بەستەیەکی بێ ئاهەنگە
ڕۆژو شەو ئەڕوات، تەمەن بەسەر دێت
بەڵام ئاوازی هیوا بێ دەنگە
هەمووی خەموو گریانە ژین بە تەنیا
کە دڵ دایم لە گەڵ خۆشیم لە جەنگە
ئەسیری لاشەیەك گیانم بە بێ تۆ!
هەموو دنیا بەچاوانم دڵ تەنگە
ئەوەندە تر بریندارو خەمی من
سەراسەرژین وەکو باڵێکی مەندە
ڕۆژانم شەو، شەوانیشم بە بێ خەم
کوزاری کات بە لاما زۆر درەنگە
بەدی ناکەم ترووسکای خۆشی
ژیان بێ تۆ ئەڵێ شەوە زەنگە
مەگەر مردن بکات رزگار گیانم
سەرای رزگاری گۆرێکی تەنگە
التعليقات مغلقة.