Adil Hawrami – Shnai Shamal

Adil Hawrami

عادل هەورامی – شنەی شەماڵ

شنەی شەماڵ
ووتنی: عادل هەورامی
تێکست: زانا حەمە غەریب
میلۆدی: مەروان حەمەخورشید
مۆزیك وئەڕەینجمەنت: ئارام سەردار

ئەوا بەینێکە باوانم هەواڵت نایە

سەراپای عومرم کەنیلە گیان لە سوێی تۆدایە

تەنیام مەهیڵە باوانم ئارامی گیانم

بینانی دیدەو چرای ژیانم

وەك شنەی شەماڵ باوانم بێ بشنێرەوە

گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە

یان وەك شەونمی کەنیلەگیان سەردوو لێوی گوڵ

نم نم دەباری باوانم بۆ نێو پەڕەی دڵ

ئەی شادمانی کەنیلە گیان ژینی شیواوم

ئەی نەوبەهاری باوانم وەرزی سووتاوم

بە بێ تۆ ژینم ئازیزم گەڵێك مەحاڵە

دەروونم پڕ غەم باوانم دڵ پڕ زوخاوە

وەك شنەی شەماڵ باوانم بێ بشنێرەوە

گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە

یان وەك شەونمی کەنیلەگیان سەردوو لێوی گوڵ

نم نم دەباری باوانم بۆ نێو پەڕەی دڵ

ئادەی بۆ ساتیك کەنیلە گیان وەرە دیدارم

شەپۆلت بدە باوانم بەرەو کەنارم

با چاوەڕوانیم ئازیزم بڕەوێتەوە

فرمێسکم شادی باوانم بنووسێتەوە

وەك شنەی شەماڵ باوانم بێ بشنێرەوە

گۆرانی عەشقم ئازیزم بۆ بڵێرەوە

یان وەك شەونمی کەنیلەگیان سەردوو لێوی گوڵ

نم نم دەباری باوانم بۆ نێو پەڕەی دڵ

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.