مەزهەر خالقی – بۆێ دێنم
بۆێ دێنم
ووتنی: مەزهەر خالقی
هۆنراوە: فۆلکلۆر – شەریف ( ملوانکەی شین؛ لا: ٥٦)
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرینج و ڕابەر: موجتەبا میرزادە
تاران: ١٩٨١
ئەرێ دەوڵە و زۆرنایە ئامان چەپڵە ڕێزانە
ئەری بەزمی شادییە وئەمان چۆپی كێشانە
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەر دونیایێ
ئەری بەرگی ڕەنگاورەنگ ئامان کیژی سەربانان
ئەری دەکێشێ نیگای ئامان لاوی کۆڵانان
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەر دونیایێ
ئەرێ دنگی زەماوەن، ئامان ئەتۆم دێتە گوێ
ئەرێ کوانێ پەیمانت، ئامان کوانێ وای لە کوێ؟
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆرسایێ
ئەگەر لێرە گێر نەکەوێ، دەچمە ئەوپەر دونیایێ
ئەرێ کوانێ مەیلەکەی، ئامان جاری جارانت
ئەرێ کوانێ هاتوچۆی، ئامان ئیشارەکانت
بۆی دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم لە بۆکانێ
ئەگەر لێرە گیر نەیێ، دەچمە ئەوپەر دونیایێ
ئەری قەولی ئەو ڕۆژەی، ئامان سەما و شادییە
ئەری بەمنت دابوو، بۆچی لە بیرت نییە؟
بۆ دێنم بۆی دێنم، بۆی دێنم کراسی حەریر
توخوا مەردو مەردانە، دەست بەردە لە کابرای پیر
التعليقات مغلقة.