Mazhar Xalqi – Nasimy Paiz

Mazhar Xalqi

مەزهەر خالقی – نەسیمی پاییز

نەسیمی پاییز

ووتنی: مەزهەر خالقی

هۆنراوە: عوسمان ئەحمەدی

میلۆدی: حەسەن یوسف زەمانی

ئەرینج و ڕابەر: کەسرەوی

ئۆرکسترای گەورەی تاران – ١٩٧٠

نەسیمەکەی ساردی پاییزی چ بێ ڕەحمی چ دڵ بەردی

سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ، ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە، هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت، هەزاران سوبح و شەو، بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن، لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان، بە جەورت بولبولت تاران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش

مەکە دێوانە بولبول ئاسوود، بە یەکجاری لە ژین بێبەش

دەپاییز بەسبێ ئازارت، خودایە کوانێ بەهارت

دەپاییز بەسبێ ئازار، خودایە کوانێ ئازادت

بە نەغمەی شاد و مەستانت، هەزاران سوبح و شەو، بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن، لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان، بە جەورت بولبولت تاران

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.