Mazhari Xalqi – Bazi Berian

Mazhari Xalqi

مەزهەر خالقی – بازی بێریان

هۆنراوەی: عوبەیدوڵا ئەیوبیات

میلۆدی: عوبەیدوڵا ئەیوبیات

ئەرێنج و ڕابەر: موجتەبا میرزادە

ساڵ : ١٩٨١ تاران

 

بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان

بێری دێن,بێری دێن گوارەیان زێڕە

تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئامان ئەمان

ڕادەبڕن، دل دەبەن، بەغەمزەی چاوان

بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان

 

بازی بێریان لە گەڕاوە ئەمان ئەمان

لەنێو گیا,لەنێو گیا  مەندووکیان خاوە

قیبلەی ئاواتە بۆ دڵان  ئەمان ئەمان

ڕادەبڕن، دل دەبەن، بەغەمزەی چاوان

بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان

 

بازی بێریان دوورە دەستە ئەمان ئەمان

بێری دێن، بێری دێن دەستە بە دەستە

هەرچی ڕادەبرێ، چاو مەستە ئەمان ئەمان

ڕادەبڕن، دل دەبەن، بەغەمزەی چاوان

بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان

 

بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان

بێری دێن، بێری دێن شیرمەشکیان پێیە

خۆم ڕاوەستاوم لەسەر ڕێیە ئەمان ئەمان

یارکۆڵی خۆی چاوی لێیە ئەمان ئەمان

ڕادەبڕن، ذل دەبەن، بەغەمزەی چآوان

بە بڕژانگ کون دەکەن، جەرگ و هەناوان

Print Friendly, PDF & Email