ناصری ڕەزازی – ساڵەهای سالە
شیعر: فایق بێکهس
ساڵەهای ساڵە ئەوینداری تۆم
تۆ خۆت دەیزانی گیان وگیان وگیان
هەی قەرزداری تۆم ئاخ وەی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ ڕەقیب شین و فریادکە
جارێکیش دۆستی گیان وگیان وگیان
هەی قەدیمیت یادکە ئاخ وەی قەدیمیت یادکە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
رۆژی ڕووناکم گیان وگیان وگیان
هەی لێ مەکە بە شەو ئاخ وەی لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بۆ تۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر گیان وگیان وگیان
وەی هەی ها لە دەروونم ئاخ وەی هەی ها لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە گیان وگیان وگیان
هەی بۆ تیر و تانە ئاخ وەی بۆ تیر و تانە
التعليقات مغلقة.