حەمید عوسمان – سلیمانی
تێکستی : اسماعیل محەمەد
دەوەرەوە سەر بەرەوە جارێك بە سەرمان کەرەوە
مەیلەکەی ئەوسام بەرەوە هەر لێرە بمێنەرەوە
دە وەرەوە بۆ شارەکەت بۆ شارە پڕ یادگارەکات
بۆ گوێژەو سەرچنارەکەت بۆ لای گرەدەکەی یارەکە
سلیمانی هەر چۆنێك بێ بۆ من جێی کامەرانیە
من دوو خۆشەویستم هەیە یەك تۆ یەك سلێمانیە
ئەوەی ئەم ناسێیت ئەزیزم ناتوانێت بڵێ وانیە
ئەم شارە تا لێی بڕوانێت لێی تێر نابی هەر جوانیە
چەن هۆگری جوانی تۆ بووم هێندەش جوانی سلێمانیم
من نازانی دۆش داماوام سلیمانی یا تۆ جوانی
ئەوەی ڕۆژێڵ لێرە بژی قەد ئێرەی بیر ناچێتەوە
بۆ کوێ بڕوات هەر دێتەوە لە هیچ کوێ ناحەسێتەوە
سلیمانی هەر چۆنێك بێ بۆ من جێی کامەرانیە
من دوو خۆشەویستم هەیە یەك تۆ یەك سلێمانیە
چۆن ئەتوانیت لەوێ بژی یان ئەتەوێت من بکوژی
هەتاکەی کەی ناگەرێتەو وا تەمەنمان ئەبڕێتەوە
شەوێك وەر لە گوێژەوە لە سلێمانی بڕوانە
ببینە چۆن چرا خانە چەن دڵگیرو خۆش و جوانە
بەو دیمەنە سەرسام ئەبێت دڵنیام پەشیمان ئەبی
کە ئەم شارەت جێ هێشتوە عومری خۆت لەوی کوشتەوە
سلیمانی هەر چۆنێك بێ بۆ من جێی کامەرانیە
من دوو خۆشەویستم هەیە یەك تۆ یەك سلێمانیە